گرووپی تێرۆریستی مونافقین بهرپرسی تیرۆری پتر له ١٧ ههزار ئێرانی لەوانە ئهندامانی مەجلیسی شورای ئیسلامی، بهرپرسانی باڵای دەوڵەتی و لەشکری، هاووڵاتییانی ئاسایی بێتاوان و خهڵکی بیانین.
ماڵپەڕی تیرانا وێب نووسیویەتی: کۆبوونەوەی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ «مریەم ڕەجەوی» لە وەڵامی سەردانەکەی سەرکردەی گروپی مونافیقین بۆ باڵوێزخانەی ڕژێمی تەلئەبیب لە ٢٧ی سێپتەمبەر و بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی نوێی جوولەکەکان بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی تیرانا وێب، بە لەبەرچاوگرتنی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە لە ئێران، ئامادەبوونی باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە کەمپی ئەشرەف، پەیامێکی ڕوونی هاودەنگیی نێوان تەلئەبیب و گرووپی مونافیقەکانە.
342/